رۆژنامەی ھەولێر

پەروەدەی سلێمانی لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە بڕیارێکیدا

پەروەدەی گشتی سلێمانی بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سلێمانی رابگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیاردرا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 18 و 19 و 20ـی کانوونی دووەمی  2022 لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە .

لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، تاقیکردنەوەکان دەچێتە (2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.