سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لێتوانیا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (17ی کانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) پێشوازی لە گابريێليوس لاندسبێرگيس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لێتوانيا كرد.

لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی  پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی رێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم رووەوە رێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر. 

وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلاروس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر