ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر کەناراوەکانی باکووری مۆلۆکاس لە ئیندۆنیزیا هەژاند.
ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزیا لەسەر پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ بڵاوی کردەوە، “بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 81 کیلۆمەتر ڕوویداوە و پێناچێت ببێتە هۆی تسونامی.”
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای بەهێزی بومەلەرزەکە، تاوەکوو ئێستا هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی ڕانەگەیەندراوە.
ئیندۆنیزیا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024، یادی 20 ساڵەی کارەساتی تسۆنامی ولاتەکەی کردەوە، کە بە گەورەترین کارەساتی سروشتی مێژوویی دادەنرێت.
لە 26ـی کانوونی یەکەمی 2004، بومەلەرزەیەک بەهێزی 9.1 پلەی ڕێختەر، دوورگەی سومترەی ئندۆنیزی هەژاند، کە بەهۆیەوە 230 هەزارکەسی 12 وڵاتی جیاواز گیانیان سپارد، هەروەها 170 هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.