شیڤان شێرزاد – هەولێر
لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، بڕیارە سبەی پێنچشەممە ڕێکەوتی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و شاعیر و ئەدیبانی کورد کۆڕێکی ناساندنی کتێبێکی شیعری بە ناونیشانی “لەسەر ئەم زەوییە میوانم”ـی “فائیزە سوڵتان” و وەرگێڕانی “ئیسماعیل خالید گەڵاڵی” لە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو بەڕێوە دەچێت.
لە ڕێورەسمی ناساندنی کتێبەکەدا شاعیر ڕۆشنایی دەخاتە سەر تەواوی بەرهەمە شیعرییەکانی و کۆکردنەوەی ئەو کورتیلە شیعرانەی بوونەتە هەوێنێک بۆ دەرچوونی ئەو کتێبە شیعرییە، کە دەمێکە کار دەکرێت بۆ لە چاپدانی و بڕیاریشە لە ڕێورەسمەکەدا بە واژووی شاعیر بەدیاری پێشکەش بە ئامادەبووان بکرێت.