دوێنێ، به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و كه‌سایه‌تی و مافناس و ڕۆشنبیران، لە ڕۆژی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پێکەوە ژیان کۆنفرانسێک بە هاوبەشی له نێوان (معهد الحقوق الدولی و مرکز رواق بغداد للسیاسات العامە) سازكرا .
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه مێژووی پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر كۆنه و لێبورده‌یی و پێکەوە ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینزاكان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌دره‌سێكی چه‌سپیوه و ریشه‌ی مێژوویی هه‌یه، بۆیه مه‌حاڵه هەرێمی کوردستان دەست لە به‌های لێبورده‌یی و پێکەوەژیان هەڵگرێت، به‌ڵكو زیاتر پەرەی پێدەدات، هه‌ر ئه‌وه‌شه نهێنی زیاتر بوونی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌لی كوردستان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده وایه كه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێ. هیواشی خواست ئه‌م وێنه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌گشتی ڕه‌نگداته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران به فیعلی هه‌نگاوی كرداره‌كی بۆ بهاوێژن، چونكه به‌بێ بوونی متمانه‌ی پێکەوە ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینزاكان پرسیاری گه‌وره دروست ده‌بێت و ته‌نها گه‌لانی عێراق تێدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .