پۆلیسی هەولێر لەكاتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە كەسێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی ئێرانی دەستگیركرد كە ویستبووی فێڵ لە دوكانێك بكات و بە دۆلاری سەختە مۆبایلی لێ بكڕێت.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیر کرا.

بڵاویشی كردەوە: تۆمەتباری ناوهاتوو کە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختە ساغ بکاتەوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكە پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، بڕێکی تر پارەی ساختەی لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.

پۆلیسی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی مامەڵەکردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەری دەگرن ساختە نییە، هەروەها لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104).