هاوكارەکانم لە سەرپەرشتیاری گشتی و هەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری بەشەكان و تەواوی ستافی كوردستان تیڤی

‎سڵاو و ڕێز …
‎بە بۆنەی ٢٣
‎ساڵەی دامەزرانی كوردستان تیڤیەوە
‎پیرۆزباییەکی گەرم پێشكەشی دامەزرێنەران و بەڕێوەبەران و كارمەندانی ئەو كەناڵە خۆشەویستە دەكەم؛ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەكەم
‎دەستیان لە ئیشدایە، ئەوانەیش كە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە خەمخۆرانە زەحمەتیان پێوە كێشاوە و، لە رۆژانی پڕ سەختیدا
‎پێشمەرگانە كاروبارەكەیان ڕاپەڕاندووە و لە دەسپێکەوە تا ئێستا، مەبەستیان هەرخزمەتی میللەتەکەیان و ڕێبازی بارزانی بووە؛ سڵاو لەوانەیش كە ئێستا دوورن لە كوردستان تیڤی.
‎ سەتەلایتی كوردستان، لە مێژووی میدیای كوردیدا، لاپەڕەی زێڕینی پڕ لە داهێنانی تۆمار كردووە و، بڵندگۆی ئازادی و میانڕەوی و سەكۆی دەنگ‌ و ڕەنگی كوردانی هەرچوار پارچە بووە؛ مینبەری داكۆكیكردن بووە لە مافی سەرجەم چین‌ و توێژ و پێكهاتەكانی كوردستان..
‎ئەو كەناڵە سەنگینە، بە ئەستێرەیەكی پرشنگداری ئاسمانی میدیای كوردی دەبینم، هەروەک بیرەوەریی ٢٠ ساڵەی كاركردنی خۆشم لەم شاشە سەنگین و ڕەنگینە نەتەوەیی و كوردستانییەدا، بەرز و پیرۆز ڕادەگرم.
‎هیوادارم وەک هەمیشە ماندوویینەناسانە لە پێناو ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و پشتیوانی لە هەقیقەتدا بە تینوگوڕی پێشمەرگانەوە بەردەوام بن.

‎هیوای سەركەوتن‌ و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
‎هاوكارتان
‎هاودەنگ فاروق
‎سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر

ھەواڵی زیاتر