نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/2/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و سووريا و جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌وه ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فيرقه‌ى سێ و چوارى پێشمه‌رگه‌يان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكييان له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو