وەزارەتی بازرگانی چین لە وەڵامی ئەو باجانەی کە دۆناڵد ترەمپ، بەسەر بەرهەمە چینییەکانیدا سەپاندووە، باجی بەسەر چەند بەرهەمێکی ئەمەریکادا سەپاند.
حکوومەتی چین ڕایگەیاند “15% باج لەسەر بەرهەمەکانی خەڵوز و غازی شل دەسەپێنن، هەروەها باجی 10% لەسەر نەوتی خاو و ئامێرە کشتوکاڵییەکان و ئۆتۆمبێلە گەورەکان دەسەپێنن.”
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، باجی 10% گومرگی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ ئەوەی ترەمپ، بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین قسە بکات.
ئیدارەی دەوڵەتی چین بۆ ڕێکخستنی بازاڕ ڕایگەیاند “لێکۆڵینەوە لە گووگڵ دەکەن بە گومانی پێشێلکردنی یاساکانی دژە قۆرغکاری؛ لە کاتێکدا لە ڕاگەیاندنەکەدا بە دیاریکراوی باسی هیچ باجێک نەکراوە.” بەڵام تەنها چەند خولەکێک دوای چوونە بواری بڕیاری ترەمپ، بە سەپاندنی باجی لە 10%ـی هات.