وەزیری پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانانی کرد

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە بەئامادەبوونی عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەت و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق ئەمینداری گشتیی، کۆڵۆنێڵ براندستێتەر بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ گاڤین ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانانی کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و تیمێکی راوێژکارانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی تێیدائامادەبوون، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و کاروباری رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ تیمی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان هەڵسەنگاندنێکی گشتگیرییان لە سەرجەم بوارەکانی چاکسازی ئەنجامدا و هەروەها تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی گرنگ و تایبەتمەندیان سەبارەت بە هەردوو ناوچەیی سەرکردایەتی و بنیاتنانی فیرقەکان و یەک یەکەی ژمێریاری یەکگرتوو بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرد. وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرەتایی قۆناغێکی نوێدایە بە دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی و بنیاتنانی فیرقەی زیاتر هەنگاودەنێت بەرەو بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی کوردستانی، کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی و داخوازییە رەواکانی گەلەکەماندابێت.

کۆبوونەوەکە، بە سەرنج و تێبینی گرنگ و ئاماژەدان بە هەنگاوی کاری داهاتوو و هەماهەنگی زیاتر لە ئایندەداو،خوێندنەوە بۆ قۆناغی ئایندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراو، بریاردرا؛ هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی و پرۆسەکەش خێراتر و بەردەوامبێت.