بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، هەشت داواکراویان بەتۆمەتی جیاواز دەستگیر کردووە، کە یەکێکیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای بابل، تابلۆی ئۆتۆمبێلی چاپ کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش، ڕاگەیەنەدراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە “بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی پاریزگای موسەننا، توانییویانە شەش بازرگان و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، ئەو تۆمەتبارانە بەگوێرەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە لە ماڵەکەی خۆیدا تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە دەکرد، بەڵام مەفرەزەکان توانیویانە دەست بەسەر ئامێری چاپ کردنەکە و تابلۆ ساختەکاندا بگرن، تۆمەتبارەکەش ڕادەستی لایەنی پەیوەندار کرا.”
لەلایەکی دیکەوە دووکەسی دیکەیان بە تۆمەتی ڕفاندن و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان، لە پارێزگای بابل و کەربەلا دەستگیر کرا.