نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، په‌یامێكی لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕال لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ين كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه و مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين.