فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق:

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەبۆنەی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایانگەیاند: دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بۆ ئەوەی داهاتی عێراق و هەرێمی کوردستان کورتهێنان کەمبکەنەوە.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پێویستە لێژنەیەی ڕاوێژکاری لەماوەی 60 ڕۆژدا دەست نیشان بکرێت بۆ خەمڵاندنی تێچووی نەوت و گواستنەوەی، هاوکات پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد و ئاماژەی بەوە کرد، دەنگدان لەسەر هەموواری یاسای بوودجە دەستکەوتێکی گەورەیە، ئەو پرسە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.
دوێنێ، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.