شیڤان شێرزاد – هەولێر
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ـی شوباتی ٢٠٢٥ سێیەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەند “بنار پیرداود” لەژێر دروشمی “نیشتمانی ڕووح” لە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و هونەرمەندانی هونەری شێوەکاری لە گەلەری میدیا بکرێتەوە و ماوەی ٣ ڕۆژیش پێشانگاکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وو هونەری هەولێر و بەشی شێوەکاری گەلەری میدیا بەردەوام بێت.
جێگەی باسە، میوان و ئارەزوومەندانی هونەری ڕەنگ ئێوارانیش تا کاتژمێر ٥ دەتوانن سەردانی پێشانگا هونەرییەکە بکەن و بینەری تابلۆ ڕەنگینەکانی ئەو هونەرمەندە بن.