هەولێر .. کۆتایی بە “سێیەمین خولی بایەلۆجى” هێنرا

 

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.2.2، هەریەک لە د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بڕوانامەى بەشداربوونیان بەسەر بەشداربووانى “سێیەمین خولی بایەلۆجى” تایبەت بە زانستی تاقیگەی پزیشکى دابەشکرد، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر ڕێکخرابوو.

لە رێورەسمەکەدا، کە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و کارمەندانى تەندروستى ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى خول، پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.