جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: هیچ گرفتێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما.
یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، گوتی: هەموو لایەک گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما.
شاخەوان عەبدوڵلا، گوتیشی: لە داهاتوودا دەست دەکرێت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئامانجی ئێمە ئەوەیە کێشەی مووچە نەمێنێت و نەبێتە هەواڵی ڕۆژانە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، باسی لەوەشکرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئێمەی ڕایگەیاند؛ “ئەمساڵ وەکو ساڵی ڕابردوو نابێت و پشتگیری شاندی هەردوولا دەکەم”.