به‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراقییه‌كان ڕۆژانه نزیكه‌ی سێ ملیار دینار به به‌رهه‌مه‌كانی تووتن ده‌ده‌ن.
رۆژی 2ی 2، به ڕۆژی نیشتمانیی بۆ نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان له عێراق دانراوه و له‌و رۆژه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌هیشتنی جگه‌ره‌كێشان ژماره 19ی ساڵی 2012 دراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دكتۆر وه‌سیم كه‌یلان، به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مساڵیان له رۆژی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان، زیانه ته‌ندروستییه‌كان و هه‌روه‌ها ئابووری و ژینگه‌یی جگه‌ره و دووكه‌ڵ بۆ جگه‌ره‌كێشان ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری جگه‌ره و نێرگه‌له ببن.
ڕاشیگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مساڵیان له‌ژێر دروشمی جگه‌ره‌كێشان جوانی و مێینه‌یی ژن تێك ده‌دات، سه‌ره‌نج ده‌خرێته سه‌ر زیانی ته‌ندروستیی ئه‌و ژنانه‌ی كه جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌كێشن كه ساڵانه 8 ملیۆن جگه‌ره‌كێش گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه ملیۆنێك و 500 هه‌زاریان ژنن، له كۆی 200 ملیۆن ژنی جگه‌ره‌كێش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه زۆینه‌یان له وڵاتانی كه‌م داهات و مامناوه‌ند ده‌ژین.