به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لیتوانیا، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عیراق به‌گشتى، به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كانى ئه‌ورووپا، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى عیراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاریكارى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا و هیواى خواست ئه‌و هاوكارییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاته ئاراوه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى لیتوانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان فراون بكرێت، به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى مه‌شقى پیشه‌یى، په‌روه‌رده، بورسى خوێندن و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى لیتوانیاى كرد كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و یارمه‌تیى عیراق و هه‌رێمى كوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى كۆچیشه‌وه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك بۆ دروستكردنى كێشه بۆ وڵاتانى ئه‌ورووپا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێت ڕێگرى له بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تایبه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، پێویسته.
تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بایه‌خى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.