لە یەکی شوباتی 2004 کوردستان خەڵتانی خوێن بوو، ئەوە 21 ساڵە نیشتمان خوێنی لەبەر دەڕوات، کە تاریکپەرستانی شوێنکەوتووی جەهل و نەزانی ئەو برینەیان لەسەر جەرگی نیشتمانم دانا.
شەهیدانی ڕۆژی شوبات ئەو ڕۆژەی پۆلێک سەرکردە و کادیری هەڵكەوتووی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی و هاووڵاتیی دڵ پڕ لەهیوا، بە دەستی تاریکپەرستان و ئاڵاهەڵگرانی جەهل، خەڵتانی خوێن کران.
شەهیدە سەربەرزەکانی گەل
ئێوە تاهەتایە لەناخماندا تیشک و تینی خۆرەتاوی هیوان. ئێوە سیمبولی جوامێری و پاکین. ئەمڕۆ و سبەینێی گەشی وڵات بەرهەمی خوێن و تێکۆشانی ئێوەیە و لەبیرتان ناکەین.
هەولێر