خانمێك بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی سیدنی

پاولۆ پادۆسا بووە پاڵەوانی تێنسی سیدنی ئوستورالیا.
پاولۆ پادۆسا خانمە تێنسزانی ئیسپانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی خانمان لە سیدنی ئوستورولیا رووبەڕووی باربۆرا کریچیکۆڤا خانمە تێنسزانی چیکی بووە و، توانی بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک یارییەکە بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سێ، چوار شەش و حەوت شەش بوون.
پادۆسای خاوەنی پلەی نۆیەمی ریزبەندی باشترین خانمە تێنسزانانی جیهان، توانی سێیەم ناسناوی تاکە کەسی لە کاروانی پیشەگەری خۆی بەدەست بێنێت.

خانمێك ته‌نیا بۆ ئاماده‌كاریی به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كی كردووه‌
مادیسۆن کیز خانمە تێنسزانی ئەمریکی بووە پاڵەوانی تێنسی ئادێلایدی ئوستورالیا.
مادیسۆن کیز خانمە تێنسزانی ئەمریکی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی ئادێلایدی ئوستورالیا کە وەکو ئامادەکاری بۆ پاڵەوانییەتی تێنسی کراوەی ئوستورالیا بەشداری کردووە، لە یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی ئالیسۆن ریسکی هاونیشتیمانی بووە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام لێ بباتەوە و بووە پاڵەوان، ئەنجامی سێتەکانیش شەش یەک و شەش دوو بوون.

مادیسۆن کیز بە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە، کۆی ناسناوەکانی تاکە کەسی لە کاروانی پیشەگەری خۆیدا گەیاندە شەش ناسناو.

ھەواڵی زیاتر