ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى زانکۆ و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران و مامۆستایان و قوتابیان، لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان، پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی کارگێڕى و دارایی زانکۆى جیهان بە هاوبەشى زانکۆى لۆدزى پۆڵەندا و زانکۆی موسڵی عێراق بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لە ڕێگەى چەند پانێڵێکەوە توێژەران ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان لە بوارەکانى کارگێڕى و دارایی خستەڕوو و گفتوگۆى زانستى لەبارەیانەوە کرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارو بەشداربووانى کۆنفرانس، ئومێدی خواست لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆنفرانس سەرکەوتووبن.