نەوەیەکی ئەحمەد تورک کوژرا

دەستڕێژیی گولــلــە لە نەوەیەکی ئەحمەد تورک کرا و کوژرا؛ ناسنامەی بکوژیش تاوەکوو ئێستە دیار نییە. 

شەوی ڕابردوو (سێشەممە، 28-01-2025) لە شاری مێرسینی تورکیا، دەستڕێژیی گولـلـــە لـــە حوسێن ڕێبەر، نەوەی ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان کرا و لە ئەنجامدا گیانی سپارد.

هەر لەو ڕووداوەدا، کەسێکی دیکەش کە لەگەڵ نەوەکەی ئەحمەد تورک بووە، بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستە ناسنامەی بکوژەکە و هۆی تەقەکردنەکە دیار نییە.