ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2025، تەندروستیی هیندستان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، بەهۆی فێستیڤاڵی هیندۆس کومب مێلا کە فێستیڤاڵێکی ئایینیە، لانیکەم 15 کەس مردن و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیانەوە تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکانی لە شوێنی ڕووداوەکە گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە.
ئاکانشا ڕانا، بەرپرسی حکوومەتی ناوخۆیی ڕاگەیاند، بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆرەوە لە فێستیڤاڵەکەدا ڕووداوەکە ڕووی داوە.
فێستیڤاڵی کومب مێلا کە شەش هەفتە دەخایەنێت، گەورەترین چالاکییە لە ساڵنامەی هیندۆسەکان و جیهاندا و لە نێوان 13ـی کانوونی دووەم تاکو 26ـی شوباتی 12 ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.
میهرەجانی کومب میلا گەورەترین مەڕاسمی ئاینیە لە جیهاندا، بە ملیۆنەها هیندۆسی ڕوو لە کەناراوەکانی ناوچەی سانگام دەکەن، بۆ خۆ پاککردنەوە و خۆشتوشتن .