پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

شانۆی كارەسات نمایش كرا

شانۆی كارەسات، نووسین و دەرهێنانی (ڕێبوار محەمەد)، به ئامادەبوونی میوانێكی زۆر و چه ند كەسایەتی و هونەرمەندان له ناوەندی ڕۆشنبیری جەماوەریدا به سەركەوتوویی نمایش كرا.

ئەم شانۆگەریه چواردەهەمین كاری هونەرگروپی خێزانه و چوارده ئەكتەر کایەیان تێدا كردووه؛ شایەنی باسه چیرۆكی ئەم شانۆیه باس له كارەسات و بەسەرهاتی ڕووداوەكانی ساڵی ٢٠٢١ كه ساڵێكی پڕ ناخوش و نەهامەتی وەك ژیانی خەڵك و لافاوه كه و زیانلێكەوتووانی هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست و كۆچی گەنجان بۆ بیلاڕووسیا و خۆپیشاندانەكان و زۆر بەسەرهاتی تر له ماوەی ٢٥ خولەکدا لەسەر تەختی شانۆ به بەرچاو بینەرانەوە نمایش كرا.
كۆتا كاری گروپی خێزان جیاواز بوو له كارەكانی پێشوویان، كه بریتی بوو له فیلم و دراما و كورتەفیلم دیسان نمایشی شانۆییەكه بێ بەرامبەر بوو، هاوکات به خۆبەخشانه ئەنجام دراوه.
له كۆتا ڕۆژی نمایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان له لایەن سەرۆكی گروپ و دەرهێنەر بەخشرا به سەرۆکی ناوەندی ڕۆشنبیری و كەسایەتیەکان و ئەکتەرەکانی شانۆ. هونەرگروپی خێزان به ردەوامه له كاری هونەری و فیلم و دراما و شانۆ به خۆبەخشانە.