هەولێر … دابەشکردنى بڕوانامە بەسەر بەشداربووانى خولی سیستەمى گەڕانەوەی نیشتمانی

 

ئەمرۆ سێشەممە 2025.1.28، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر بەشداربووانى خولی گەڕانەوەی نیشتمانی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن “دەزگای روانگە” بە هەماهەنگى ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر ڕێکخرابوو.

لە رێورەسمەکەدا، کە ناز جەلال، بەڕیوەبەرى قەیرانەکان ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارانى خول، پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

خولەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کۆچبەرانەی دەگەڕێندرێنەوە باوەشى نیشتیمان و پشتیوانیکردنیان لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و هاندانیان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن، تاوەکو زوو تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببنەوە.