بۆ یەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان 1،763،672 یەک ملیۆن و حەوتسەد و شەست و سێ هەزار و شەشسەد و حەفتا و دوو قوتابی لە (6935) ناوەندی خوێندنی حکومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
لە ئێستاوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) وە لە هەموو قوتابخانە و پەیمانگە حکومییەکان بەخێوکارانی قوتابیان و قوتابییان دەتوانن نمرەکانیان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپگرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی) و پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی – پەروەردە دەبێتە ئەنجامی کۆتایی.
ئەم سیستەمە لە چوارچێوەی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدا دێت کە کابینەی نۆیەم کاری لەسەر کردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری