هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/1/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز كه‌مال ئه‌ترووشى، وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى خوشكیان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى به‌ خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سرووشتییه‌كان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ‌ په‌یوه‌ندیى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.