زیــــــبا تـەهـــــــــــا
مافەکانی ئافره‌ت، ئه‌و مافانه‌ن كه ده‌بنه‌هۆی پێدانی ناسنامه‌یه‌كی جێگر به كه‌سێتی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی مافه‌كان ده‌بێته‌هۆی دواكه‌وتن و نه‌چوونه پێشی توانا مرۆییه‌كانی ئافره‌ت. لێره‌دا ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوو بدەینەوە، ده‌بینین کە تەنیا ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ئافره‌تان ئەو ئازادی و توانایان نەبووە کە ئافره‌تان له‌م سه‌رده‌مەدا هه‌یانه. به‌هۆی چالاكی و كاراییانه‌وه چه‌ندین مافی جیاواز به‌ده‌ستهاتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا یەکسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌ته‌واوی نه‌هاتۆته دی كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌كیترین مافه بۆ ئافره‌تان و پێویستی به پلانی درێژخایان هه‌یه.
له‌م وتاره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر مافی ئافره‌تان و فراوانبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان له‌رووی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه:
مافی مرۆڤ- ئافره‌تان چیه؟
مافی ئافره‌تان ئەو مافە بنچینەییەی مرۆڤە کە نزیکەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ هەموو مرۆڤێکی سەر ئه‌م هەسارە چەسپێندراوه. ئەم مافانە بریتین لە مافی ژیانی ئافره‌تان كه دووربێت لە توندوتیژی و جیاکاری؛ خاوەندارێتی، به‌شداریكردن له دەنگدان؛ و بەدەستهێنانی مووچەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان.
ئەو دەستەواژە یان زاراوەیەی کە دەڵێت مافی ئافره‌تان مافی مرۆڤیشن، زاراوەیەکی باو بووە لە نێوان بزووتنەوەی فێمینیستە جیاوازەکاندا. ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان بەکارهاتووە. ئەم دەستەواژەیە دەتوانرێت بگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ١٨٣٠، کاتێک کەمپەینکاران و چالاكوانه‌كانی وه‌ك سارا مۆر گریمکە و ئەنجلینا گریمکە وێڵد بۆ دەربڕینی هەستەکانیان بەکاریان هێنا. دواتر كاركردن و خستنه‌رووی ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌وترێت مافی ئافره‌تان ، مافی مرۆڤه له وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی هیلاری کلینتۆن كه لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لە پەکین پێشکەشی کرد، بووه خاڵێك كه توانی شێوازی كاركردنی ئافره‌تان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان بگۆرێت.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستكه‌وت و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی باش بۆ ئافره‌تان دروستبوون وه‌ك سندوقی جیهانی بۆ ئافره‌تان و پشتگیری‌کردن لە هەوڵە ماندوونەناس و بوێرانەی گروپەکانی ئافره‌تان کە ڕۆژانە کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی ماف بۆ ئافره‌تان و کچان. ئەم گروپه جیاوازانه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئافره‌تان بتوانن ببنە خاوەنی موڵک و ماڵی خۆیان، دەنگ بدەن، خۆیان کاندید بکەن، مووچەی دادپەروەرانەیان پێبدرێت و دوور لە توندوتیژی بژین – لەوانەش توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی سێکسی و کارە نامرۆڤیه‌كانی وەک خەتەنەکردنی مێینە.
ئێمەی ئافره‌تان بۆ چ مافێک هه‌وڵده‌ده‌ین؟
ئێمە دەمانەوێت هەموو ئافره‌ت و کچێک درک بەو مافانە بکات لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤدا هاتووە. هەروەها ئێمە بۆ مافەکانی دیکە كۆشش ده‌كه‌ین کە بۆ یەکسانی ئافره‌تان زۆر گرنگن.
ئافره‌تان پشتگیری لە دوو بەڵگەنامەی گرنگ ده‌كه‌ن بۆ مافەکانی ئافره‌تان کەله دوای بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتوون. ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ئافره‌تان (CEDAW) کە پڕۆژە یاسایەکی نێودەوڵەتییە بۆ مافەکانی ئافره‌تان، داوا لە حکومەتەکان دەکات کۆتایی بە هەڵاواردنی جێندەری بهێنن و مافەکانی ئافره‌تان بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دووپاتدەکاتەوە، لەنێویاندا پلاندانانی خێزان. جاڕنامە و پلاتفۆرمی کارکردنی پەکین کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە چوارەمین کۆنفرانسی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەکین پەسەندکرا، ده‌نگێك بوو بۆ چەسپاندنی یەکسانی جێندەری و مافەکانی ئافره‌تان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا.
داهاتووی مافەکانی ئافره‌تان چۆنە؟
لەگەڵ فراوانبوونی بزووتنەوەی مافه‌كانی ئافره‌تان لە سەرانسەری جیهان، یەکەم دانپێدانانی فەرمی تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ئه‌نجام نه‌درا. دەسەڵاتی بەکۆمەڵی ئافره‌تان بووە هۆی دەرکردنی جاڕنامەی نەهێشتنی هەڵاواردن لە دژی ئافره‌تان لە ساڵی ١٩٦٧ كه نەتەوە یەکگرتووەکان هه‌موو کارێک له‌دژی کەرامەتی ئافره‌ت وەک تاوان سه‌یر بكات. بەڵگەنامەکە ئاماژەی بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسایانە كردبوو کە باسیان لە هەر جۆرە جیاکارییەکی جێندەری دەکرد بەرامبەر بە ئافره‌تان.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد كه لە کۆنفرانسی جیهانی ئافره‌تان لە ساڵی ١٩٩٥دا، وتاری مێژوویی هیلاری کلینتۆن، سەرەتای چوارچێوەی ڕوون و ئاشکرا بوو بۆ باشترکردنی ره‌وشی ئافره‌تان له‌جیهاندا. لەو ڕۆژەدا ملیۆنان ئافره‌ت هەستێکی پڕ هیوا و ئیرادەیان بۆ دروست بوو كه پێویسته له هەموو بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك سیاسه‌ت، و كارگێری و ئابووری و په‌روه‌رده هه‌وڵی به‌دیهێنانی یه‌كسانی بده‌ن.
لەو كاته‌وه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پرسی ئافره‌تان چووه قاڵب و چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌وه، رێپێوانی به‌رده‌وامی ئافره‌تان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و فراوانبوون و پشتگیرییكردنی كۆمه‌ڵگه رۆیشت. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت كه هه‌رچه‌نده هه‌نگاوه‌كان له‌هه‌ندێك وڵات زۆر خێرا ده‌چنه پێش، به‌ڵام له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه هێشتا هزری پیاوسالاری تێیدا زاڵه، ئافره‌تان به‌ده‌ست نایه‌كسانی و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زییه‌وه ده‌ناڵێن و وه‌ك پێویست رێگه ناده‌ن ئافره‌ت بره‌و به تواناكانی خۆیان بده‌ن و به‌شداربوویه‌كی كارای كۆمه‌ڵگه بن.