زه‌نوێر ئه‌حمه‌د
ئافرەتی بەهێز کەسێکە کە خۆڕاگری و متمانە و سەربەخۆیی نیشان دەدات، ئەو بە ئیرادە و بوێرییەوە ژیان ده‌كات، سەقامگیریی و میهرەبانی دەپارێزێت، ئافرەتی بەهێز پشت بەخۆی دەبەستێت و سه‌ربه‌خۆیه له‌بڕیاردان و هه‌نگاوه‌كانیدا، زۆرجاریش ده‌بێته پاڵپشت و پشتیوانى كه‌سانى چوارده‌ورى، هێزی ئەو، تەنها هێزێكى جەستەیی نییە، بەڵکو دەروونی و میهرەبانییە، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات به‌هێزێكى زۆره‌وه ڕووبەڕووی ناخۆشیی و ئاسته‌نگه‌كان ببێتەوەو خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنێت و بەردەوام گەشە بکات.بەهێزترینى ئافرەتەکان، ئه‌وانه‌ن کەسایەتی و شێوەی ژیانیان سه‌ركه‌وتووانه‌یه‌و دووره له‌نمایش و خۆده‌رخستن، خاوه‌نى بەرزترین ئاستى متمانە به‌خۆبوون و سەربەخۆییه له‌بڕیاردان.
هێزی ئەو ئافرەتانە تەنها جەستەیی نییە، بەڵکو ده‌روونى و هزرى و سۆزداریشه، ئەم هێزه ڕێگەی پێدەدات خۆى له‌گه‌ڵ بەرزترین ئاستى گەشەكردن و گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنێت. بەهێزترینى ئافرەته‌كان، لەکاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیەکاندا، ژیرانه‌و ته‌ندروستانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و دوربینانه‌و گه‌وره‌تر بیر له كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌م چانسى ئه‌وه‌یان ده‌داتێ له‌ئاستێكى باڵاتردا خۆیان ببن و مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌میش كه‌سانى تر‌و ئافره‌تانى تر، له‌سایه‌و سێبه‌رى ئه‌و ئافره‌ته به‌هێزانه‌دا پشوویه‌كى ئارام بده‌ن و هه‌ست به‌جێگیریى و دڵنیایی بكه‌ن.