هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانی: بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ڕێگاى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌كارمه‌هێنن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بەفربارین کەناوەندی شاری سلێمانی و  به‌شێكى زۆرى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی گرتوەتەوە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستبوە، بۆیە سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە کە تا شه‌قام و ڕێگاو بانه‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ڕێگاى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.

 به‌فر باریوه‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى شاخاوى ئاسته‌نگى هاتووچۆ دروست بوه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “ئاگادارى شۆفێران دەکەینەوە له‌ ئێستادا له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و به‌شێكى زۆرى ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌فر باریوه‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى شاخاوى ئاسته‌نگى هاتووچۆ دروست بوه‌”.

بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ڕێگاى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌كارمه‌هێنن

ئەوەش هاتوە، “بۆیه‌ داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین هاوكارى تیمه‌كانى شاره‌وانى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بن و تا شه‌قام و ڕێگاو بانه‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه‌، بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ڕێگاى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.”

هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت

پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئایینده‌دا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و پلەکانی گەرما بکەوێتە ژێر سفرەوە، هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر بارانبارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت.