سەدان ئافرەت زبڵی ژینگەی کوردستان پاک دەکەنەوە. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە پێناو گرنگیدان بە ژینگەی کوردستان و پاکڕاگرتنی ژینگە، بە بەشداری سەدان ئافرەت هەڵمەتێکی بۆ پاککردنەوەی ژینگەی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەبەستی هۆشیاری پاراستنی ژینگە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و بەرپرسیارێتی تاک بە تاکی کۆمەڵگە.یەکەم ڕۆژی هەڵمەتەکە لە هەولێری پایتەخت/سەیرانگای دڵۆپە دەستی پێکرد، و توانیان سەیرانگاکە لەزبڵی پاشماوەی فڕێدراو پاک بکەنەوە. by nusar22025-02-064