كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گەڕاندنەوە و شیاندنەوەی منداڵان بۆ پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ ی تەممووزی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند: “بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونیسێف و چەندین ڕێکخراوی دیکەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، توانراوە ١٢٣٣٤(دوازدە هەزار و سێسەد و سی و چوار) منداڵ بگەڕێنرێنەوە بهر پرۆسهى خوێندن.
ئاماژەی بەوەش داوە: کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە ماوەی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە بەر خوێندن، بریتین لە ٢٦ هەزار و ٣٨٤ منداڵ.
سەرباری خراپیی دۆخی ئابووری و سەپاندنی قەیرانی دارایی بەسەر هەرێمی كوردستاندا، هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەڕانەوەى منداڵان بۆ پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری